روونکردنەوە لەهەمبەر راپۆرتی کاناڵی تلویزیونی ٣تی ڤی

روونکردنەوە لەهەمبەر راپۆرتی کاناڵی تلویزیونی ٣تی ڤی
02 Feb
6:30
Share

لەم رۆژانەی دواییدا، کاناڵی تلویزیونی “کاناڵی ٣”ی هەڵکەوتوو لە ئیالەتی ئاریزۆنای ئەمریکا راپۆرتێکی لە سەر دۆخی خەراپ و مەترسیداری هێندێک دانیشتووی کوردی ئێرانی لە ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لە راستیدا ئاوێنەی دۆخی خەراپ و نالەباری ئەم بنەماڵانە و تاکانەیە کە ئەم گرفتەیان لە هەمبەر نیشتەجێ بوونیان لە ئەمریکا بۆ هاتۆتە پێش.

وێڕای دەستۆخشی لەم کاناڵە تلویزیونییە بۆ رووناکاییی خستنە بەردەم ئەم پرسە گرینگ و مرۆڤایەتییە بە پێویستمان زانی روونکردنەوەیەکی کورت لەهەمبەر بەشێکی ئەم راپۆرتەدا بخەینە روو کە زیاتر تیشک بخرێتە سەر ئەم گرفتە کە ئەم کۆمەڵە خەڵکەی کوردی ئێران لە ئەمریکا تووشی بوونە.

پاش رووداوی زیانباری سێپتامبری ١١ی ٢٠٠١ چەندین یاسایی توندی پەنابەری و هاتووچۆ لە ئەمریکا پەسەند کران کە بەرچاوترینیان پاترویت ئەکت (Patriot Act) بوو کە هاتووچۆ و هاتنی خەڵکانی بیانی بۆ ئەمریکا بە گشتی و کەسانی سەر بە رێکخراو و لایەنەکانی چەکدار و چالاکانی سیاسی بە تایبەتی بەرتەسک کردەوە.

لە پرۆسەی ئەم هەنگاوانەدا بۆ ئەمن کردنی زیاتری سنوورەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چالاکان و ئەندامان و لایەنگرانی پارت و رێکخراوەکانی کوردیش وەبەر ئەم یاسایە کەوتوون.  لە وەتای پەسەند کران و جێبەجێ کردنی ئەم یاسا نوێیەوە رادەیەکی کەم لەوانەی کە بە رێگای بەشی پەنابەری رێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان گەیشتوونەتە ئەمریکا، بۆ کارتی نیشتەجێ بوون گرفتیان بۆ ساز بووە و گرفتی نیشتەجێ بوونی ئەو بنەماڵەیەی کە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە هۆکاری هەمان یاساییە.

نەدانی کارتی نیشتەجێ بوون بەو بنەماڵە و کەسانی تر کە بەجۆرێک پێوەست بوون و پێوەندی خۆیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندووە لەو کۆمەڵە یاسایانەی سەرەوە کە ئاماژەیان پێکرا سەرچاوە دەگرن نەک شتی تر.

ئێمە ئاگاداری ئەم گرفتانە هەین و لە لایەن ئێمەوە ئەو پەڕی حەول دراوە ئەم گرفتانە چارەسەر بن کە ئەم کۆمەڵە خەڵکە و بنەمالەکانیان درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بە بێ کۆسپ و گرفت لە ئەمریکا بدەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرایەتی ئەمریکا

٢٤ ژانوییەی ٢٠١٢

٣ی رێبەندانی ١٣٩٠ (٢٧١١ی کوردی)

Facebook Comments

comments

« »
Add Comment Register



Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Connect with Facebook

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>