Category Archives: ووتار و بابەت
بەندکراوانی مانگرتوو: رەچاوی بێدەنگی لەهەمبەر دۆزی نالەباری رۆژهەڵات، هۆکار و رێکارەکان
شەریف بێهروز بۆ کوردستان میدیا لە بەرەبەرەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئەرکدارمان دەکات كه له ٣٦٥ رۆژی ساڵدا مافه‌كانی مرۆڤمان له بیر نەچێ. “مافەکانی مرۆڤ ٣٦٥” دروشمی ئەم ساڵی ئەم رۆژە جیهانیەیە. له راستیدا ئه‌وانه‌ی كه له‌م … Continue reading
ئیتر داعش‌یش براو هاوسێیە
شەریف بێهرووز بۆ کوردپا چەند مانگ لەمەوبەر دەرکەوتنی پاسدارانی سپای قودس و لە نێویاندا پاسدار قاسمی سولەیمانی وەک کەسی یەکەمی ئەم ئورگانە سەرکووتکەرە لە نیوراستی خاکی عێراقدا هێندێک هاتوهەرای لێ ساز بوو، بەڵام وێدەچوو ئەو دەرکەوتنانە لە سەر زەوی ئەویش … Continue reading
مەرگی گوماناوی پاڵەوانێک، سزای تۆڵە و خەسارەکانی
شەریف بێهرووز بۆ کوردپا زیاتر لە ٣٥ ساڵە کۆمەڵگای ئێرانی ژێر دەسەلاتی رژێمی کۆماری ئیسلامی شاهیدی کارەساتی دڵتەزێنە و خەڵکی ئێران ناخۆشترین برگەکانی ژیانیان لە سێبەری ئەم رژێمەدا تێپەڕ دەکەن. لە بەرزبوونەوەی رادەی ئیعدامەوە بگرە تا رادەی گیرۆدەبوونەکان بە مادە … Continue reading
ئاژاوەگێڕان رادەستی برایانی ئێران کەنەوە!
شەریف بەهرۆز بۆ کوردپا نزیک بە مانگێکە ٧ چالاکڤانی مەدەنی بە بێ لێکۆلینەوە و ئیزنی یاسایی لە گرتووخانەی مەحەتە لە شاری هەولێر دەستبەسەر کراون. ئەو چالاکڤانانە پاش خۆپێشاندانی هێمنانەی رۆژی هەینی ٨ی نوامبر دەستبەسەر کران کە لە شاری هەولێر، پێتەختی … Continue reading
٨ی مارس و ئاسۆی یەکسانی
شەریف بەهرۆز ئەم بابەتە لە سایتی هەلۆی کوردستان بڵاو بۆتەوە فرە دژوارە ئێش و ئازار و نەهامەتییەکانی نیوەی کۆمەڵگا لە چەند دێڕێک و لە یەک رۆژدا بەیان کەی. ئەوە پێویستی بە میزێک کتێب و دەیان ساڵ و بگرە کتێبخانەیەک و … Continue reading
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەند سرنجێک
بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کوردستان سایت، رێکەوتی 2011/12/08 پاش نزیک بە ٨ ساڵ هێڕشێ هیزەکانی هاوپەیمان بۆ سەر عێراق و رووخانی رژێمی بەعس قەرارە هێزەکانی ئەمریکا کە رێبەری ئەم ئوپراسیونە سەربازییە بوون لەم ولاتە بکشێنەوە. هەروەک بڕیار دراوە و سەرۆکی ئەمریکا … Continue reading
زایه‌ڵه‌ی ده‌نگده‌ران له ئه‌مریكا ده‌بیسترێ
15-08-1389 شه‌ریف بێهروز ده‌وترێ كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێوانخولی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌رپێیه له سه‌ر كارنامه‌ی سه‌رۆك كۆمار و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی حیزبی حاكم و بردنه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری له خوڵی دووهه‌م دا ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێوانه بێت له‌وانه‌یه كه دێموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی … Continue reading
كه‌لێنی ئه‌ندامه‌تیی توركیه له یه‌كیه‌تی ئورووپادا هه‌ر به‌رفره‌وانه
05-08-1389 شه‌ریف بێهرووز ئه‌ندامانی پارلمانی ئورووپا رۆژی دووشه‌ممه، پێشوازییان له رێفۆرمی یاسای بنچینه‌یی ئه‌م دواییانه‌ی توركیه كرد و به‌هه‌نگاوێك به‌ره‌وه‌پێش له‌قه‌ڵه‌میان دا و له گه‌ل ئه‌وه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فره‌كار ماوه بكرێ كه رێزگرتنی ته‌واو له مافه‌كانی مرۆڤ … Continue reading